لە یارییەكی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلتەرا مان سیتی بووە میوانی وێستهام یونایتد.

تایمی یەكەم، سیتیزن بەهێزتر هاتە نێو یاریگای و لە خولەكی 10 هالاند گۆڵێكی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 19 رۆبن دیاز بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمار كردەوە و ئەنجامەكەی هێنایەوە خاڵی دەستپێك.

سیتی بەردەوامبوو لە هێرشەكانی و  دووبارە لە خولەكی 30 هالاند گۆڵی دووەمی تۆماركرد.

لە تایمی دووەم، هەردوولا چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە خولەكی 83 هالاند واژۆی لەسەر هاتریكی خۆی و گۆڵی سێیەمی یانەكەی كرد.

سەرەنجام مان سیتی بە سەركردایەتی ئێرلینگ هالاند بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوە نۆ خاڵ بە كاتی پێشەنگی ریزبەندی گرتووە و وێستهام خاوەنی سێ خاڵە.