لە یاری لوتكەی هەفتەی 33ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ئارسناڵی پێشەنگی كرد.

تایمی یەكەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مانچستەر سیتی كۆتاییهات، گۆڵەكانیش كیڤن دیبرۆین و جۆن ستۆنز تۆماریانكرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 54 دی برۆین گۆڵێكی تری بۆ مان سیتی كرد و دواتر لە خولەكی 86 هۆلدینگ گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد بەڵام لە خولەكی 95 ئێرلینگ هالاند گۆڵی چوارەمی مان سیتی تۆماركرد و یاریەكەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

بەو ئەنجامە، مانچستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە و جیاوازیەكەی لەگەڵ ئارسناڵی پێشەنگ بۆ دوو خاڵ كەمكردەوە.