
لە یارییەكی بەهێزی هەفتەی 19ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی نیوكاسل یونایتدی كرد.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی نیوكاسل بە هێرشبردن دەستیانپێكرد و دوو گۆڵیان لە رێگەی ئەلیكساندەر ئیزاك و جویلانتۆنەوە تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە یاریزانانی مان یونایتد هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی نیوكاسل كۆتاییهات.
لەلایەكی تریشەوە یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئێپسویچ تاون.
تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ئێپسویچ كۆتاییهات، گۆڵەكەش لیام دیلاپ لە خولەكی 12 بە لێدانی سزا تۆماریكرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 53 هاچینسۆن گۆڵێكی تری بۆ خاوەن یاریگا تۆماركرد و دواتر یاریزانانی چێڵسی هەوڵی كەمكردنەوەی جیاوازیەكەیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون، سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئێپسویچ تاون كۆتاییهات.