لە یارییەكانی هەفتەی 29ـی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی رووبەڕووی برایتۆن بووەوە.

تایمی یەكەم، سیتی لە سەرەتاوە باشتر دەركەوت و ئێرلینگ هالاند توانی گۆڵی یەكەم بە لێدانی سزا لە خولەكی 11 تۆمار بكات، هەرچەندە ئیستوپینیا لە خولەكی 21 ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، بەڵام مەڕمووش دووبارە لە خولەكی 39 سیتیزنی پێشخستەوە و بەو ئەنجامە كۆتایی بە نیوەی یەكەم هات.

لە تایمی دووەمدا، بە دیاریكراوی لە خولەكی 48 لە ئەنجامی تۆپێكی بەرزی برایتۆن عەبدولقادر خوسانۆڤ بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

دوای ئەو دوو یارییە خاڵەكانی سیتی بوو بە 48 خاڵ و لە پلەی پێنجەمە، نۆتینگهامیش بە 54 خاڵ پلەی سێیەمی پریمەر لیگی گرتووە.