
لە هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەرووی یانەی ریاڵ بیتس بوویەوە.
لە تایمی یەكەم یانەی ریاڵ بیتس باشتر دەركەوت توانی چەندین هەلی مەترسیدار درووست بكات لە كاتێكدا یانەی ئەتلەتیكۆی مەدرید هیچ تۆپێكیان ئاراستەی گۆڵی بەرامبەر نەكرد.
لە تایمی دووەم یارییەكە ركابەرییەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتر.
ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریاڵ بیتس بە چوار خاڵ لە پلەی چوارەم تا شەشەمی ریزبەندین ، لە یاری داهاتوو ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەرووی یانەی ریاڵ ڤالیكانۆ دەبێتەوە.