
لە یارییەكی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڤیاریاڵ.
تایمی یەكەم، یانە كەتەلۆنییەكە بە هێرشبردن دەستیپێكرد و بە تۆپێك لە ستونی گۆڵ لە رێگەی لامین یامال زەنگی مەترسی لێدا، لە خولەكەكانی 20 و 35یش دوو گۆڵیان لە رێگەی لیڤاندۆڤسكی تۆماركرد، ڤیا ریاڵیش تاكە گۆڵی خۆی لە خولەكەی 38 لە رێگەی پیرێز نوسییەوە.
بەڵام ئەوەی جێگای داخبوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە نیوەی یەكەمدا پێكانی مارك ئەندریێ تێر شتیگ بوو كە بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.
لە تایمی دووەم، یاریزانانی فلێك ئاگرینبوون، بە شێوەیەك لە خولەكەكانی 58 و 74 و 83 سێ گۆڵی دیكەیان لە رێگەی پابلۆ تۆرێ گۆڵێك و رافینیان دوو گۆڵ تۆماركرد، ئەمە جگە لەوەی لیڤا لە خولەكی 67 لێدانی سزای لەدەستدا.
سەرەنجام یارییەكە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هات و بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگی گرتووە.