
لە هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەلمێریای كۆتای ریزبەندی كرد.
لە تایمی یەكەمدا بەرشەلۆنە باشتر بینرا و لە خولەكی 33 رافینها گۆڵی یەكەمی بلەوگرانای تۆماركرد بەڵام لە خولەكی 41 لیۆناردۆ پابتیستاو گۆڵی یەكسان بوونی بۆ ئەلمێریا تۆماركرد .
لە تایمی دووەمدا یارییەكە ركابەرییەكی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و لە خولەكی 60 سێرجۆ رۆبێرتۆ كاپتنی یانەكە توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكات ، بەڵام یانەی میوان كۆڵی نەداو لە خولەكی 71 گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد لەلایەن ئیدگار گۆنزالێز و پێش كۆتای هاتنی یارییەكە بە حەوت خولەك سێرجۆ رۆبێرتۆ توانی سێیەم گۆڵی یانە كەتەلۆنیەكە تۆمار بكات .
سەرەنجام یانەی بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەلمێریای بردەوە و بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ گەرایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندی.