
لە یارییەكی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە و سێڵتافیگۆ بەرامبەر یەكتر یاریان كردوو یانە كەتەلۆنیەكە لە دواستادا بردنەوەی دەستەبەركرد.
تایمی یەكەم، یانە كەتەلۆنیەكە باشتر یاری كردوو چەند هەلێكیشیان لەدەستدا، لە خولەكی 45یش لامین یامال ئەسیستێكی كردوو لیڤا گۆڵێكی نایابی تۆماكرد.
لە تایمی دووەمدا، بەرشەلۆنە نزیكبوو لە خۆ بەدەستەوەدان و لە خولەكی 47 ئەنجامەكەی بەسەردا یەكسانكرایەوە، بەڵام لە هەوڵدان بەردەوامبوون و لیڤا ئەمجارەشەیان بووە فریاد رەسیان و لە خولەكی حەوتی كۆتایی كاتی زیادكراودا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی تۆماركرد.
سەرەنجام یانە كەتەلۆنیەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیك سێڵتای توشی شكست كرد و بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەم جێگیر بوو.