لە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی رایۆ ڤاییكانۆ.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی نۆ ئۆنای لۆپێز گۆڵێكی بۆ ڤاییكانۆ تۆماركرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 60 پێدری ئەنجامەكەی بۆ بەرشەلۆنە یەكسانكردەوە، دواتر لە خولەكی 82 دانی ئۆلمۆ لە یەكەم یاریدا بۆ یانەكەی گۆڵی دووەمی تۆماركرد، سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

لە یاریەكی تردا، یانەی سیڤییە رووبەڕووی ریاڵ مایۆركا بووەوە و بە بێ گۆڵ لەگەڵیدا یەكسانبوو.

بەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی، رایۆ ڤاییكانۆ بە چوار خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە، سیڤییە و مایۆركا دوو خاڵیان هەیە و پلەكانی 13 و 14یان گرتووە.