
لە هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی رایۆ ڤاییكانۆ.
تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ڤاییكانۆ كۆتاییهات، گۆڵەكەش ئەلڤارۆ گارسیا لە خولەكی 19 تۆماریكرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 53 فرانچیسكۆ گارسیا گۆڵی دووەمی ڤاییكانۆی تۆماركرد و دواتر لە خولەكی 83 لیڤاندۆڤسكی گۆڵێكی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد، سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی رایۆ ڤاییكانۆ كۆتاییهات .
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت، رایۆ ڤاییكانۆ لە پلەی نۆیەمدایە بە 43 خاڵ.