
لە هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڤالانسیای كرد.
تایمی یەكەم بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی بەرشەلۆنە كۆتاییهات، گۆڵەكانیش فێرمین لۆپێز دوو گۆڵ و فرینكی دی یۆنگ و رافینیا و فێران تۆرێس تۆماریانكرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 59 هوگۆ دۆرۆ گۆڵێكی بۆ ڤالانسیا تۆماركرد بەڵام دواتر لە خولەكەكانی 66 و 75 لیڤاندۆڤسكی و تاریگا بە هەڵە لە خۆیان دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی بەرشەلۆنە كۆتاییهات.