
لە یارییەكی هەفتەی 31ـی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنەی پێشەنگ و لیگانێسی كۆتاییەكانی ریزبەندیی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێكرد، بەرشەلۆنە زیاتر كۆنترۆڵی یاریگای كرد و چەندین هەلی رەخساند، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە تۆماركردنی گۆڵدا.
لە تایمی دووەم، بەرشەلۆنە بە گۆڵێكی هەڵەی بەرگریكاری لیگانێس پێشكەوت، هەرچەندە لیگانێس لە هەوڵدان بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە بەردەوامبوو بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات، بەو ئەنجامە تیپەكەی فلێك بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ پێشەنگیی بەهێزتر كرد، لیگانێسیش بە 28 خاڵ پلەی 19یە.