لە یارییەكی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە هیوای وەرگرتنەوەی پێشەنگی ریزبەندی رووبەڕووی رایۆ ڤاییكانۆ بووەوە.

تایمی یەكەم، هەردوولا بە بەهێزی و بە هێرشبەری دەستیان پێكرد و لە خولەكی 28 لیڤا بە لێدانی سزا بەرشەلۆنەی پێشخست، هەرچەندە ڤایكانۆ لە خولەكی 42 گۆڵێكی تۆماركرد بەڵام ناوبژیوان بە بیانووی ئۆفسایدەوە رەتیكردەوە، نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەكەی بەهێزی زیاتری بەخۆیەوە بینی و ڤایكانۆ هەوڵی یەكسانكردنەوە و بلاوگرانا بەدوای یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكە دەگەڕان بەڵام هیچكامیان سەركەوتوو نەبوون.

سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە سودی بەرشەلۆنە كۆتایی هات، بەو بردنەوەیەش یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوە 51 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندیی.