لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر لاس پالماس بەدەستهێنا و پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی كرد.

لە یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لاس پالماس.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن.

لە تایمی دووەمدا، بەرشەلۆنە هێرشەكانی چڕ كردەوە و لە خولەكەكانی 62 و 95 دوو گۆڵیان لە رێگەی دانی ئۆلمۆ و فیران تۆرێسەوە تۆماركرد، سەرەنجام یارییەكەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.