
لە یارییەكی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە شانۆی بەیەكگەیشتنی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆڵ.
تایمی یەكەم، یارییەكە هیچ گۆڵێكی تیادا تۆمار نەكرا و بە خاوێنی كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، دوور لە چاوەڕوانی ئیسپانیۆل هێرشی كرد و تیبۆ كوارتۆ بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆماركرد، بەڵام مێرەنگێ وەڵامێكی بەهێزی پێبوو.
لە خولەكەكانی 58 و 75 و 78 و 90 چوار گۆڵیان لە رێگەی كارڤاخال و رۆدریگۆ و ڤینی و مباپێ تۆماركرد و ریمۆنتادایان ئەنجامدا.
سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی یانەی شاهانە كۆتایی هات.
ریاڵ مەدرید خاوەنی 14 خاڵە و لە پلەی دووەمە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ بە شێوەیەكی كاتی بووە یەك خاڵ.