لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە ئەتلەتیك بلباو.

لە یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بلباو.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و دوو گۆڵیان لە رێگەی رۆدریگۆ و جۆد بێلینگهام لە خولەكەكانی 28 و 36 تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون، سەرەنجام یاریەكە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات.