
لە یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری ریاڵ ڤەلەدوەلیدی كرد.
لە تایمی یەكەم ریاڵ مەدرید كۆنترۆڵی یارییەكەی كردبوو بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆماركرد و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم لەگەڵ دەستپێك و لە خولەكی 50 ڤاڵڤێردی بەگۆڵێكی جوان كوڕانی ئەنچیلۆتی پێشخست و پێش تەواوبوونی یارییەكەش لە خولەكی 88 برایم دیاز گۆڵی دووەمی تۆماركرد و لە خولەكی شەشی كاتی زیادكراویش ئێندریك بۆ سێیەم جار تۆڕی گۆڵەكەی ڤەلەدوەلیدی هەژاند.
سەرەنجامیش یارییەكە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی ریاڵ مەدرید كۆتایی پێهات و خاڵەكانی لە دوو یاریدا كرد بە چوار خاڵ.