لە یارییەكی هەفتەی 22ـی خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆڵ بەیەكگەیشتن.

تایمی یەكەم، ریاڵ مەدرید كۆنترۆڵی یاریگای كرد و بەدوای گۆڵی یەكەمدا دەگەڕا، بەڵام ئیسپانیۆڵ بەرگرییەكی چڕی كرد و هێرشەكانی مێرەنگێی شكستپێهێنا.

لە تایمی دووەم، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە تەواوی كۆنترۆڵی یاریگایان كرد و هێرش لەدوای هێرش دەیانبردە سەر گۆڵی ئیسپانیۆڵ بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئاكامبوون، لە بەرامبەردا ئیسپانیۆڵ سودی لە هێرشێكی هەڵگەڕاوە وەرگرت و  تاكە گۆڵی یارییەكەیان لە رێگەی كارلۆس رۆمیرۆ لە خولەكی 85 تۆماركرد.

سەرەنجام ئیسپانیۆڵ یارییەكەی بەو تاكە گۆڵە لە ریاڵ مەدرید بردەوە و بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ هاتە پلەی 17 و بە شێوەیەكی كاتی خۆی لەناوچەی دابەزین رزگاركرد، ریاڵ مەدریدیش بە 49 خاڵ لە پێشەنگدا مایەوە