لە یارییەكانی یەكەمین هەفتەی خولی ئیسپانیا، ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد.

لە تایمی یەكەم یارییەكی پڕ گۆڵ بینرا، لە خولەكی 18دانجوما بە گۆڵێكی جوان ڤیاڕیاڵی پێشخست، بەڵام وەڵامی ئەتلەتیكۆ خێرابوو كاتێك لە خولەكی 20 لۆرێنتی ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

لە خولەكی 37یش كۆكی بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد و ڤیاڕیاڵ پێشكەوت، بەڵام پێش كۆتایی هاتنی تایمەكە لە خولەكی دووی كاتی زیادكراو سارلۆس گۆڵی یەكسانی ئەتلەتیكۆی تۆماركرد.

لە تایمی دووەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەكەوە نزیك بوو، چەند هەواڵێكی كەم بینرا بەڵام بەبێ گۆڵ بوو تایمەكە و سەرەنجامیش یارییەكە بە یەكسانی دوو گۆڵ كۆتایی پێهات.