
لە هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڤیاریال كرد
لە تایمی یەكەم یانەی شاهانە بە بەهێزی دەستی پێكرد و توانی لە خولەكی 25 گۆڵی پێشكەوتن تۆماربكات لەلایەن جود بێلینگهام هەروەها لە خولەكی 37 ڕۆدریگۆ توانی دووەم گۆڵ تۆماربكات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 54 مۆرالێس توانی گۆڵی یەكەمی ڤیاریال تۆماربكات بەڵام لە خولەكی 64 براهیم دیاز توانی بەشێوەیەكی جوان گۆڵی سێیەمی ڕیاڵ مەدرید و لە كۆتایدا مۆدریچ بە تۆماركردنی گۆڵی چوارەم لە خولەكی 68 توانی كۆتای بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكان بهێنێت.
سەرەنجام یانەی ڕیال مەدرید بە چوار گۆل بەرامبەر گۆڵێك لە ڤیاریال بردەوە و بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ بە شێوەییەكی كاتی گەڕایەوە پلەی یەكەمی ریزبەندی.
