لە خولی ئیتاڵی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی خاوێن لە ئۆدێنزی بردەوە و یەكەم سەركەوتنی لە خولەكە تۆماركرد.

لە هەفتەی یەكەمی خولی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس رووبەرووی یانەی ئۆدێنزی بوویەوە و یەكەم سێ خاڵی لە خولەكە بەدەستهێنا.

لە تایمی یەكەم و لە خولەكی دوو فێدریكۆ كیزا یەكەم گۆڵی یانەی یۆڤانتۆس تۆماركرد ، پاش هەژماركردنی لێدانی سزا لە خولەكی 20دوسان ڤالهۆڤیچ سەركەوتووبو لە تۆماركردنی دووەم گۆڵی خانمە پیرەكە.

پێش كۆتایی هاتنی تایمی یەكەم رابیۆ گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد لە خولەكی سێی زیادكراوی تایمی یەكەم.

لە تایمی دووەم ئانەی ئۆدێنزی باشتر بینران سەرەرای دروستكردنی چەندین هەلی گۆڵكردن بەڵام سەركەتوو نەبوون لە كەمكردنەوەی جیاوازییەكە.

بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئۆدێنزی بردەوە و لە هەفتەی دووەم یۆڤانتۆس میوانداری یانەی بۆڵۆنیا دەكات.