
لە یارییەكی هەفتەی 21ـی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلانی زلهێز میوانداری لە ئەتالانتا كرد.
تایمی یەكەم، ئینتەر بە بەهێزی دەركەوت و لە خولەكەكانی 26 و 45 لە دوو گۆڵی لە رێگەی دارمیان و لاوتارۆوە تۆماركردو كۆتاییان بە نیوەی یەكەم هێنا.
لە تایمی دووەم، نێرازۆری یارییەكەی یەكلایی كردەوە كاتێك دوو گۆڵیتری لە خولەكەكانی 54 و 71 تۆماركرد لە رێگەی دی ماركۆ و فراتیسیەوە .
سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سودی یانە شین پۆشەكەی میلان كۆتایی هات و بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ بەبێ ركابەر لە پێشەنگدایە.