
لە یارییەكی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە ئەتلانتا كرد.
تایمی یەكەم، نێرازۆری بە فشاركردن دەستیپێكرد و لە خولەكی سێ بە هەڵەی بەرگریكاری یانەی میوان گۆڵێكیان تۆماركرد، حەوت خولەك دوای ئەو گۆڵەش بارێلا واژۆی لەسەر گۆڵی دووەم كرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی خاوەن یاریگا بە هەمان سیناریۆی نیوەی یەكەم كۆنترۆڵی یاریگای كرد و لە خولەكەكانی 47 و 56 دوو گۆڵی دیكەیان لە رێگەی ماركۆس تۆرامەوە نوسییەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی ئینتەر میلان كۆتایی هات و دوای تێپەڕینی سێ هەفتە حەوت خاڵیان كۆكردووەتەوە، ئەتلانتاش خاوەنی سێ خاڵە.