
نەیمار هاوینی ڕابردوو بە گواستنەوەی گرانبەها لە پاریسەوە پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە كرد، بەڵام یاریزانەكە هەر لەسەرەتادا و پاش ئەنجامدانی چەند یارییەك تووشی پێكانی قورس بوو لە ئەژنۆیدا و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یارییگاكان دووركەتەوە، هەروەها دەنگۆیەكی زۆر هەبوو لەسەر ئەوەی نێوانی لەگەڵ خیسۆسی راهێنەری یانەی هیلال باش نییە.
كاتێك پرسیار لە خیسۆسی ڕاهێنەری هیلال كرا سەبارەت بە بەراوردكردنی نێوان نەیمار و ڕۆناڵدۆ، وەڵامێكی سەرنجڕاكێشی دایەوە و وتی: ڕۆناڵدۆ حەزی لە تۆپی پێیە و وەرزشەكەی خستوەتە پێش بابەتەكانی دیكەوە، هەمیشە تۆپی پێ بۆ ئەو لە پێشینەیە، بەڵام بۆ نەیمار نا، چونكە گرنگی بە بابەتی تر دەدات و ژیانێكی تایبەتی پڕ كێشمەی هەیە، تۆپی پێ لە پێشینەی كارەكانی نەیمار نییە و هەربۆیە ڕۆناڵدۆش نمونەیەكی زۆر باشترە بۆ یاریزانە لاوەكانی تۆپی پێ.
خیسۆس لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی: ماوەی مانگ و نیوێك لەگەڵ نەیمار كارم كردووە و دان بەوەدا دەنێم یاریزانێكی گەورەیە، هەروەها لە ڕووی سیفەتە مرۆییەكانەوە سەرسوڕهێنەرە و لە هەموو ڕوویەكەوە بە شێوەیەكی ئەرێنی سەرسامی كردم.