پاش یەكسانبوونیان لەگەڵ مانچستەر سیتی، یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، یارییەكی زۆر بەچێژ بوو، یاریزانان توانیان ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن و هاندەرانیش چێژیان بینیوە، بەڵام هەندێك رووداو هەبووە لە یارییەكەدا چێژەكەی كەمكردوەتەوە، دوپاتیشیكردەوە لە بەشێكی یارییەكەدا چانسیان هەبووە.

وتیشی: ڕەنگە پیپیش ئەوەی بینیبێت چۆن لە ناوەڕاستی یاریگادا شكستمان پێهێنابوون، ڕاستگۆیانە بڵێم لە باشترین ساتەكانی كاری ڕاهێنەرایەتیم بوو، هەركەسێك دەیەوێت شكستی مانچستەر سیتی لە تۆپی پێدا ببینێت دەبێت تەماشای ئەم یارییە بكاتەوە.

سەبارەت بە كۆتا دیمەن كە نەكرایە لێدانی سزا بۆ یانەكەی راهێنەرەكەی ریدز رایگەیاند، تەواوی ئەو كەسانەی دیمەنەكەیان بینیوە دەیانزانی لێدانی سزایە جگە لە ناوبژیوانەكان، دەیانتوانی بەو تۆپە یارییەكە ببەنەوە چونكە دوكۆ بە روونی لە ئەلیستەری داوە.

سەبارەت بە پەیوەندیشی لەگەل گواردیۆلا وتی: لەوانەیە ببینە هاوڕێ، ئەو حەزی لە گۆڵفە، من نا، من یاری پادڵ دەكەم و لەوانەیە ئەویش بیەوێت یاری بكات چونكە ئیسپانییە.