
یۆرگن كلۆپی راهێنەری پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ و بەرێوەبەری تۆپی پێی ئێستای كۆمپانیای رێدبوڵ لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند، جامی جیهانی یانەكان خراپترین بیرۆكەیە كە تا ئێستا جێبەجێ كرابێت.
كلۆپ دوپاتیكردەوە، ئەو كەسانەی رۆژانە كەمترین ئیشیان هەیە و لە واقیعی رۆژانەی تۆپی پێدا نین بە بێ هیچ بیركردنەوەیەك بڕیاری دروستكردنی ئەم پاڵەوانێتییەیانداوە.
دەشڵێت، ترسێكی زۆرم لەوە هەیە كە لە سەرەتای وەرزی نوێدا یاریزانەكان تووشی پێكان ببن ئەوەش كێشە دروستدەكات، ئەگەر ئەوەش نەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە زۆرترین یاریزان بەهۆی پێكانەوە بەشداری مۆندیالی 2026 ناكەن.
رونیشیكردەوە، فراوانكردنی ژمارەی پاڵەوانیتییەكان و تێكدانی خشتەی هاوینەی یاریزانان دەبێتە هۆی دروستبوونی فشارێكی زۆر لەسەریان كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستیان دەبێت.
كلۆپ وتی، لە دوایی كۆتاییهاتنی وەرزی 2022 بۆ 2023 ئۆفەرێكی پێگەیشت تا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەڵام بەهۆی پابەندبوونی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە رەتیكردەوە.
لەسەر ئەگەری گەڕانەوە بۆ كاری راهێنەرایەتی، كلۆپ دوپاتیكردەوە كە بە دووری دەزانیت جارێكیتر بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی چونكە توانای وردەكاری زۆری نەماوە.