
كلۆپ دوپاتیكردەوە شایستەی دۆڕان بوون و ئەوەشی نەشاردەوە گومانی لە كارتەكەی كۆناتێ هەیە.
پاش شكستهێنانیان بەرامبەر ئارسناڵ، یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، سەركەوتوبوونە لە درووستكردنی چەند هەلێك بەڵام نەیانتوانیوە گۆل تۆماربكەن، ئارسناڵ لەوان باشتر بوون و شایستەی بردنەوە بوونە.
راشیگەیاند، كاتێك گۆڵی یەكسانیان تۆماركردووە گەیشتوون بە بەشێك لەو شتانەی دەیانویست، هەموو شتێك باش بووە و تایمی دووەم یارییەكە لە بەردەم هەردولادا كراوە بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، كارتی سور و دەركرانی كۆناتێ دەچێتە مێژووەوە، دوای ئەو ساتەوەختە یارییەكەیان دۆڕاندووە بەڵام دڵخۆشە كە هەموو هەڵەكان لە یەك یاریدا ڕوویانداوە، لەبری ئەوەی لە چەند یارییەكەی جیاوازدا رووبدات.
وتیشی: كارتە سوورەكە نالۆژیكییە، نازانم ئەوە چۆن ڕوویدا، ئەوەی سەیرە محەمەد سەڵاح پێشتر بەرامبەر مانچستەر سیتی تووشی پێشێلكارییەكی هاوشێوە بوەوە بەڵام بڕیارەكە هاوشێوە نەبوو.
راهێنەرەكە راشیگەیاند، بێگومان ئارسناڵ شایستەی بردنەوە بووە، بەڵام ئەگەر گۆڵی دووەم تۆمارنەكرایە شتەكان بەو جۆرە نەدەبوون، دوپاتیشیكردەوە ئەگەر بیانەوێت ببنە پاڵەوان نابێت خاڵ لەدەست بدەن، لەبەر ئەوەش دەبێت خۆیان چاك بكەن و گەشتەكەیان بەباشترین شێوە كۆتایی پێبهێنن.