
یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپووڵ لێدوانی لەسەر یارییەكەیاندا كە لە هەفتەی 24ی خولی ئینگلتەرا بەرامبەر بێرنلی ئەنجامیدەدەن، راهێنەرەكەی رێدز داوا لە یاریزانەكانی دەكات كاردانەوەی ئەرێنیان هەبێت بەرامبەر بێرنلی، چونكە یارییەكی گرنگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێكانی ئەلكانتارا شتێكی نایاب نییە و دڵتەنگە بۆی، چونكە ئەو ئاستی زۆر باشە، ناشزانێت چەند دووردەكەوێتەوە، بەڵام پێكانەكەی ماسولكەییە و گەورە نییە.
دوپاتیشیكردەوە، بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە چاوەڕێی محەمەد سەڵاحی میسری دەكات دوای ئەوەی لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە و لە هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەكان.
هەروەها كلۆپ دوپاتیكردەوە، بیرۆكەی داهێنانی كارتی شین ئەگەر تاقی بكرێتەوە كێشەی نییە بەلام بۆ پریمەرلیگ شتێكی باش نییە و بیری نایەت كەی بڕیارێكی باش درابێت بۆ خزمەتی یانەكان.