
بەر لە بەیەكگەیشتنیان لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس، یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوول دەڵێت: دەمەوێت لە كۆتایی وەرزەدا پێش ئەوەی لە لیڤەر برۆم نازناوێك ببەخشم بە هاندەران بۆ ئەوەی بتوانن ئاهەنگ بگێڕن، لەبەر ئەوەی گرنگترین شت بۆمن ئەوەیە هاندەرانی لیڤەر دڵخۆشبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دڵخۆشە تا ئەم ساتە لە كێبڕكێی پریمەرلیگ و یۆرۆپالیگدان و دەیەوێت بەردەوامبن لە ركابەریكردن، هەندێك جار تۆپی پێش وەك ژیان وایە و دەبێت گورزێكت بەر بكەوێت تا بزانی خەریكی چی دەكەی.
دوپاتیشیكردەوە، گرنگ نییە كێ لەدوای ئەو دەبێتە راهێنەری رێدز، لە راستیشدا هەرگیز خۆشی بە راهێنەرێكی گەورە نەزانیوە.
كلۆپ وتی: لەسەر گۆڕەكەم، نامەوێت بنووسرێت، لێرەدا یەكێك لە سەركەوتووترین ڕاهێنەرەكان نێژراوە، بەڵكو وەك كەسێك لەبیرم بكەن كە بە درێژایی ژیانم یارمەتی خەڵكم داوە.