یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وازهێنانی خۆی لە كاری راهێنەرایەتی راگەیاند لە كاتێكا پاش ئەوەی وەرزی رابردوو ریدزی جێهێشت هەمووان چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد بەزووی بگەڕێتەوە بۆ كاری راهێنەرایەتی.

كڵۆپی تەمەن 57 ساڵان لە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی پێشوو، دوای حەوت ساڵ رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی لیڤەرپوول راگەیاند، باسی لەوەكرد بەلایەنی كەمەوە وەرزێك پشوو دەدات و ئینجا بڕیاری خۆی سەبارەت بە یانەی داهاتووی و كاری داهاتووی رادەگەیەنێت.

بەڵام راهێنەرەكە لە كۆبوونەوەی گشتی نێودەوڵەتی راهێنەران وازهێنانی خۆی لە كاری راهێنەرایەتیكردن راگەیاند و تێیدا وتی: جارێكی دیكە راهێنەرایەتی ناكەمەوە، بڕیارەكەم گشتییە و راهێنەرایەتی باشترین یانەكانی جیهانم كردووە.

جێی باسە پاش جێهێشتنی پۆستی راهێنەری بروسیا دۆرتمۆند لە ساڵی 2015 كڵۆپ وەك راهێنەری لیڤەرپوول دەستبەكار بوو، لەگەڵ رێدز نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگی بردەوە و یانەكەی پاش چەندین ساڵ گەڕاندەوە ریزی گەورەكانی ئینگلتەرا و جیهان.