كروسی ئەڵمانی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید هۆكاری ڕاستەقینەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشكرا كرد لەكاتێكدا لە لوتكەی یاریكردنیدا بوو.

تۆنی كرۆس دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە هاوینی ڕابردوو لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەناكاو وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

تۆنی كرۆس، تەمەن 34 ساڵ، دەیتوانی لانیكەم دوو وەرز لە یاریگادا بەردەوام بێت لە هەمان ئاستدا، بەڵام ڕەتیكردەوە و لەناكاو بڕیاریدا واز لە یاریكردن بهێنێت سەرەڕای ئاستە نایابەكانی لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ مێرێنگی پیشكەشی دەكرد.

ئەستێرە ئەڵمانییەكە لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە باسی لە هۆكارەكانی وازهێنانی كرد و وتی، نامەوێت بگەمە ئاستێك كە خەڵك بیر لەوە بكەنەوە، ‘بۆچی هێشتا یاری دەكات و تواناكانی كەم بووەتەوە.

تۆنی كروس لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ یانەكانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و بایەر لیڤەركوزن كردووە.