كرووس لە لێدوانێكدا كە ڕادیۆ كادینا سێر بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: بەهۆی پێگەی یاریكردنیەوە كەمێك دووربووە لە رووداوەكە بەڵام ڕامۆس دەموچاوی ڕودیگەری گرت وەك ئەوەی بیەوێت زەردەخەنەی پێبكات، بەڵام بەهۆی كلاسیكۆ رۆدیگەر هیچ كاردانەوەییەكی نەبوو.

ڕوونیشیكردەوە، هۆكاری هێوربوونەوەی ڕودیگەر لە كاتی ڕووداوەكەدا ئەوەبووە كە مەترسی سڕكردنی لەسەر بووە پێش یارییەكەی كلاسیكۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە كە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت كڵاوی رێز بۆ ئەنتۆنیۆ داگرم ، ئەو ساتێك دوور بوو لە سڕكردن بەڵام جڵەوی خۆی گرت و وەڵامی رامۆسی نەدایەوە ، نزیك بوو یاریزانێكی گرنگ لەدەست بدەن بە هۆی رامۆسەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دوای ئەوە لە ژووری جلگۆڕین یەكتریان بینی، ساتێكی تایبەت بووە چونكە لە مەدرید ساڵانێكی زۆر پێكەوە سەركەوتنیان بەدەستهێنابوو ، ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكان لە هێڵی بەرگری .

لە كۆتاییدا سەبارەت بە كلاسیكۆ وتی: یارییەكی گرنگە بۆ پلەی یەكەم، ئەوان دەچنە ئەوێ بۆ ئەوەی سەركەوتن بەدەستبهێنن، ئەگەر بردنەوە بەدەست بهێنن ئەوا چوار خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەوە دەبن.