
تۆنی كرووس لە هاوینەدا لە تەمەنی 34 ساڵیدا بەیەكجاری وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند و هەمووانی تووشی سەرسوڕمان كرد، ئەستێرەكەی پێشووی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای وازهێنان لە تۆپی پێی پیشەگەری بڕیاری ئەوەیدا خولێكی یاریگای بچووك درووست بكات بە ناوی ئایكۆن لیگ.
پاش دەستپێكردنی خولەكەشی بەپێی وێنە بڵاوكراوەكان كرووس، ژمارە هەشت دەپۆشێت و لە یەكەمین یاریشدا توانیویەتی گۆڵێك تۆماربكات.
ئەستێرەكەی پێشووی ئەڵمانیا، پێش دەستپێكردنی خولەكەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەڵمانیای پێبەخشرا، داوای لە هاندەرانی وڵاتەكەشی كرد بە باشترین شێوە پشتگیری یاریزانانی مانشافت بكەن چونكە پێویستیان پێیەتی.
جێی باسە تۆنی پێشتر راگەیاندبوو كە خولێكی هاوشێوەی خولی پاشاكانی جێرارد پێكی رێكدەخات بەڵام باسی لەوە نەكردبوو كە خۆی یاریدەكات یان بەڵام لە كۆتایدا ئەوە ئاشكرابوو خۆشی وەك یاریزان بەشدار دەبێت.