كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی، خەڵاتی باشترین یاریزانی ڕۆژئاوای ئاسیای بۆ مانگی ئابی ڕابردوو بەدەستهێنا.

پێشتر یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، دەرگای دەنگدانی بەڕووی هاندەران كردەوە تاوەكو باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای ئاسیا دیاری بكەن.

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا مانگانە ڕاپرسیەكی گشتی دەكات تا هاندەران دەنگ لەسەر دیاریكردنی باشترین یاریزانی مانگی ئەو ناوچەیە بدەن كە ئەویش لەسەر چەند بنەمایەك دیاری دەكرێت، وەك تۆماركردنی گۆڵ و ئەسیست، ڕیزبەندی یانەكەی، گرنگی ئەو یاریانەی ئەنجامیداون و ڕۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە یارییە نێودەوڵەتیەكاندا.

كریستیانۆ ڕۆناڵد لە %43ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەریشدا نزیكترین ركابەری ئەنەس عەوزاتە كە لە %41ی دەنگەكانی ئەو ڕاپرسیەی بەدەستهێنا.