
ڕۆناڵدۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر سلۆڤاكیا رایگەیاند كە ڕكابەری نێوان خۆی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی كۆتایی هاتووە و ئەوان لەگەڵ یانە نوێكەیان كاری باش دەكەن.
ئەستێرە پرتوگالییەكە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: مەرج نییە ئەوانەی كریستیانۆیان خۆشدەوێت ڕقیان لە مێسی بێت، ئێمە مێژووی تۆپی پێمان گۆڕیوە و لە هەموو جیهاندا ڕێزمان لێدەگیرێت”.
ڕۆناڵدۆ وتیشی: من بەم شێوەیە ڕكابەری لەگەڵ میسی نابینم، 15 ساڵ شانۆمان هاوبەش بوو و كۆتایی هات ، من ناڵێم هاوڕێین بەڵام ئێمە پیشەگەرین و ڕێز لە یەكتر دەگرین.
لە كۆتایشدا وتی : خولی سعودیی ئێستا لە خولی پرتوگالی باشترە و ژمارەی یاریزانە گەورە و نایابەكان لە سعودیە زۆرترە و من شانازی دەكەم كە بوومە بەشێك لەم پێشكەوتنەی وڵاتی سعودییە.