
پاش شكستهێنانیان بەرامبەر نەمسا، رۆناڵد كومانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا رایگەیاند، لە رووی بەرگریەوە زۆر خراپ بوونە، نەشیاندەتوانی هێرش ببەن و یاریزانانی بەرامبەر تێپەڕێنن، ئاستێكی زۆر خراپ و ترسناكیان پێشكەش كردووە لە بەرامبەردا نەمسا ئاسیان باش بووە.
سەبارەت بەو گۆڕانكاریانەی لە تایمی دووەمدا ئەنجامیدا وتی: لە تایمی دووەمدا بە یاریزانەكانم وت كە دەبێت یەك بەرامبەر یەك یاری بكەین، بەڵام هێشتا لاواز بوون لە گۆڕینی شێوازی یاریكردن و لەبری ئەوەی یەك بە یەك یاری بكەن، لە بۆشاییەكاندا كۆدەبوونەوە، بەڵام من بەرپرسیارم لەم دۆخە و یاریزانەكانم بە تەنیا جێناهێڵم.
راهێنەرەكە ئاماژەی بەوەشكرد لە ئێستادا نازانن لە یارییەكانی داهاتوودا گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەیان ئەنجامدەدەن یاخود نا و دەبێت چاوەڕێبن، جەختی لەوەشكردەوە لە قۆناغی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی بەهێزتر یاری بكەن باشترە.