بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەی سپۆرت، فێدێریكۆ كیێزای ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بكات.

كیێزا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی فیۆرێنتیناوە بە بەهای 44 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ خانمە پیرەكە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی خراپی پەیوەندی لەگەڵ یانەكەی و مۆتای راهێنەر بەتەواوی بڕیاری رۆیشتنی داوە و چەندین یانەی ناوەوە و دەرەوی ئیتاڵیاش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

لە بڵاوكراوەكەی سپۆرتدا ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە ئیتاڵییەكە بە مەرجە ئابووریەكان رازی بووە و تەنیا رێككەوتنی نێوان یانەكان ماوە، وە كیێزای تەمەن 26 ساڵان ئامادەیە موچەكەی بۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە وەرزێكدا كەم بكاتەوە بە مەرجێك بارسا ئۆفەرێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەش بكات.