هەواڵە ڕۆژنامەوانییەكان پشتڕاستیان كردەوە، كە كیپا گۆڵچی یانەی چێڵسی هێشتا چاوەڕوانی ئەوە دەكات لەم هاوینەدا ببێتەوە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.

گۆڵچییە ئیسپانیەكە، لە كۆتایی وەرزی رابردوودا خواستنەكەی لەگەڵ یانەی شاهانە كۆتایی هات و گەڕایەوە یانەی چێڵسی.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ماڵپەڕی چێڵسی نیوز، لە ئێستادا كیپا چاوەڕوانی رۆیشتنی ئەندرێ لونین دەكات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یانە ئیسپانییەكە و هەردوو یانەكە دانوستانیان لەسەر ئاڵوگۆڕی دوو گۆڵچییەكە كردووە.

ئەوەش ئاماژەی بۆ رۆیشتنی لونین بۆ یانەی چێڵسی تا بتوانێت كاتێكی زیاتری یاریكردن بەدەستبهێنێت.

كیپا لەوەرزی رابردوو لەگەل یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەشداری 20 یاری كردووە و 18 گۆڵی لێ تۆماركراوە و لە نۆ یاریش گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.