لە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی بەرشەلۆنە رافایل نادالی ئیسپانی روبەڕووی ئەلێكس دی مینۆری ئوسترالی بوەوە.

لە كۆمەڵەی یەكەم تا رادەیەك ركابەری لە نێوان هەردوو یاریزانەكەدا بینرا بەڵام دی مینۆر باشتر بوو توانی ئەو كۆمەڵەیە بە حەوت گێم بەرامبەر بە پێنج گێم بباتەوە.

لە كۆمەڵەی دووەم هیچ بەربەرەكانی و ركابەرییەك نەبینرا بە جۆرێك یاریزانە ئوسترالییەكە توانی بە ئاسانی و بە شەش گێم بەرامبەر بە گێمێك بردنەوە بە دەست بهێنێت و بگاتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەكە، رافایل نادالیش ماڵئاوایكرد.

لە یارییەكانی تریشدا، ستیڤانۆس تسیباسی یۆنانی بە دوو كۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سباستیان ئۆفنەری نەمساوی بردەوە و كاسپەر رودی نەرویجیش بە هەمان ئەنجام شكستی بە ئەلیكساندەر مولەری فەڕەنسی هێنا.