یانەی ریال مەدرید راگەیێنراوێكی فەرمیی لەبارەی رووداوەكانی یارییەكەیان بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا و بەكارهێنانی رەگەزپەرستی لە دژی ڤینیسیۆس جونیۆر بڵاوكردەوە.

 ریال مەدرید لە راگەیێنراوەكەیدا، نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو رەگەزپەرستییە رادەگەیێنێت كە بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر كراوە و دەڵێت "لە داواكاریی گشتیی دەوڵەت سكاڵا تۆماردەكەین، بەرامبەر ئەو تاوانكارییە جیاكارییە و رق و كینەی كە بەرامبەر ڤینیسیۆس كرا."

 لە راگەیێنراوەكەی ریال مەدریددا هاتووە، ریال مەدرید بە تووندی ئەو رووداوانە رەتدەكاتەوە و سەركۆنەیان دەكات، كە بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی یانەكەمان روویاندا، ئەم راستیانە هێرشێكی راستەوخۆن بۆ سەر مۆدێلی بەیەكەوە ژیان و دۆخی یاسایی كۆمەڵایەتی و دیموكراسی.

راگەیێنراوی یانەی ریال مەدرید لەكاتێكدایە، لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا، هاندەرانی یانەی ڤالێنسیا هێرشیانكردە سەر ڤینی و بەیەكەوە هاواریان دەكرد، تۆ مەیموونی، تۆ مەیموونی.

 هێرشی هاندەرانی ڤالێنسیا بۆ سەر ڤینیسیۆس كاردانەوەی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەسەر ئاستی ئیسپانیا و جیهان و یاریزانە جیاوازەكان لەسەر ئاستی جیهان و یانە و وەرزشوانان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ڤینیسیۆس و دژایەتیكردنی رەگەزپەرستی راگەیاند.