ئەمشەو لە یاری گەڕانەوە ئینتەر میوانداری لە میلان دەكات و سەرجەم چاوەكان لەسەر یاریگای جۆسێپی میاتزا دەبێت.

دوای ئەوەی ئینتەرمیلان لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەی سی میلانی ڕكابەری هەمیشەیی بردەوە توانی هەنگاوێك بنێتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە لەم وەرزەدا.

ئەمشەویش لە یاری گەڕانەوەی هەمان قۆناغدا ئینتەر لە یاریگای جۆسێپی میاتزا میوانداری لە یانەی میلان دەكات و ئامانجی پارێزگاریكردنە لە ئەنجامی یاریەكە و بەهەر نرخێك بێت خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی .

لەهەمان كاتدا ئەم وەرزەی میلان زۆر خراپە و هەموو هەوڵێك دەدەن بردنەوە بەرامبەر ئینتەر بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی بتوانن لانی كەم دەستكەوتێكیان لەم وەرزەدا هەبێت.