لە هەفتەی 31ی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆسی پلەی سێیەم لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم، میوانداری ناپۆلی پێشەنگ كرد.

لە تایمی یەكەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووی تۆڕی گۆڵی یەكتر كردەوە، بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵدا سەركەوتوو نەبوون، تایمەكەش بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، كە دوو گۆڵی یۆڤانتۆس بەهۆی ڤارەوە هەڵوەشێندرانەوە، ناپۆلی میوان لە خولەكی 94دا گۆڵێكی لە ڕێگەی جیاكۆمۆ ڕاسپادۆرییەوە تۆماركرد و بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.

بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس بۆ سێیەم یاری لەسەریەك لە سێریا ئەیدا توشی شكستهات هات و بە 59 خاڵ و بەكاتی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەكەدا ماوەتەوە، ناپۆلیش بە 78 خاڵ لە پێشەنگدایە و جیاوازیەكەی لەگەڵ لازیۆی پلەی دووەم بۆ 17 خاڵ بەرزكردەوە و هەنگاو بەهەنگاو لە بردنەوەی نازناوی خولەكە نزیكدەبێتەوە