
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە، دوای بردنەوە گرنگەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید ستایشی یاریزانەكانی كرد و رایگەیاند، ڕەنگە یەكێك بوبێت لە تەواوترین یارییەكان، هاوشێوەی یارییەكەی ناپۆلی ، لیڤاندۆڤسكی زۆر چالاك بوو، هەروەها فێرمین لۆپێز و جۆواو فیلێكسیش جموجۆڵیان زۆربوو.
وتیشی: ئێمە بەرشەلۆنەین، كەسیش لێرە ئاسوودە نییە بە بارودۆخی خراپی یانەكە، هەوڵیش دەدەین بەرەوپێش بچین بۆ ئەوەی ڕكابەریی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بكەین.
دەشڵێت: كریستنسن ڕووبەڕووی كێشە بووەوە، منیش بڕیارمدا فێرمین لۆپێز بهێنمە نێو یاریگا چونكە لە بۆشاییەكاندا بە باشی هێرش دەبات، گۆندۆگانیش لە هێڵی ناوەڕاست زۆر شتی پێبەخشیین.
سەبارەت بە دەركردنیشی بە كارتی سور چاڤی ئاشكرای كرد: گرنگ ئەوەیە تیپەكەی سەربكەوێت، ئەویش بە هیچ شێوەیەك هیچی نەوتووە، لەبەر ئەوە بڕیارەكە نا دادپەروەرانە بووە، بەڵام دەبێت قبوڵی بكات.