چاڤی رایگەیاند بۆ روبەڕووبونەوە بەهێزەكەیان شتیگن بەشداری ناكات، سیمیۆنیش سەختی یارییەكەیانی بەرامبەر بەرشەلۆنە دوپاتكردەوە.

بەر لە رووبەڕووبونەوەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێز و دیگۆ سیمیۆنی لێدوانیان لەسەر یارییەكە هەبوو.

چاڤی هێرنادێزی راهێنەری بەرشەلۆنە دەڵێت: یارییەكی گرنگە بەرامبەر ڕكابەرێكی ڕاستەوخۆ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان لەم وەرزەدا، ئەوان لە بەرگریدا زۆر بەهێز و شەرانگێزن، سیمیۆنیش، هەر ڕۆژێك كە تێدەپەڕێت هەست بە ڕێز و سەرسامی زیاتر دەكەم بۆی، ئەوەی بەدەستی هێناوە شایەنی ستایشە، مێژووی ئەتلەتیكۆی گۆڕیوە و ئێمە پێویستمان بە هاندەرانە لە باشترین ئاستدا، هاندەران زۆر باش بوون بەرامبەر پۆرتۆ، لەگەڵ ئەوانیشدا كۆنتڕۆڵكردنی یارییەكە ئاسانتر دەبێت بۆمان .

چاڤی دوپاتیشیكردەوە، پشكنیانیان بۆ شتیگن ئەنجامداوە و ناتوانێت بەرامبەر ئەتلەتیكۆ یاریی بكات و تا ئێستاش بەدەست ئازاری پشتیەوە دەناڵێنێت.

چاڤی لە كۆتایشدا دەڵێت، خولەكی زۆر باش یاریمان كردووە و راستە لەم وەرزەدا بەپێی پێویست نین بەڵام ئەوەی ئەنجاممانداوە دەبێت باشتری بكەین و بەرەو پێشەوە بچین.

سیمیۆنیش دەربارەی بەرشەلۆنە وتی: چاوەڕێی یارییەكی جوانم بەرامبەر تیپێك كە یاریزانی زۆر باشی هەبێت و بە باشی لەلایەن ڕاهێنەرەكەیەوە سەركردایەتی بكرێت و بیرۆكەی زۆر ڕوونی هەبێت، ئەمەش یارییەكی سەخت دەبێت بۆ ئێمە، هەروەها بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە ماوەی داهاتوودا زۆرترین پاڵێوراوی بردنەوە بوون بەڵام ئێستا ئەو مەودایە كەم بووەتەوە.

هەروەها دەربارەی روبەرووبونەوەی فیلێكس و گریزمان ئاماژەی بەوەكرد: تۆپی پێ بە یارییەك ڕوون ناكرێتەوە، ئەوەی گرنگە بەردەوامی و پاراستنیەتی، هەركەسێك دەتوانێت یارییەك بەباشی ئەنجام بدات.