
پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، ئەوان بە هۆی خراپی خۆیانەوە گەیشتوونەتە ئێرە، روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدریدیش هەمیشە سەختە و سەرەڕای پێكانەكانیان ئەوان لە ئاستێكی بەرزدان.
نەشیشاردەوە راگرتنی مباپێ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ ئەستەمە و باسی لەوەكرد دەبێت كۆنترۆڵی یاریگا بكەن و مەترسی ئەو یاریزانانە كەمبكەنەوە، وە جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە پێویستە متمانەیان بە خۆیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ریاڵ مەدرید بە پێكانی میلیتاو توانیویەتی ئەسینسۆ بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی كارڤاخاڵ و ڤاسكوێزیش یاری ناكەن ئەوە دەتوانن بە ڤاڵڤێردی جێگەكەی پڕبكەنەوە.
لەلایەكی ترەوە، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەكەیان وەك كلاسیكۆ وایە، روبەڕوبوونەوەیەكی بەهێز دەبێت وەك یارییە كۆنەكان و پێشبینیكردنی ئەوەی كە ڕوودەدات زۆر قورسە، دەبێت لە یارییەكەشدا باشترین ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن.
لەبارەی ڤینیسیۆسیشەوە جەختی لەوەكردەوە یاریزانەكە وەرزێكی باش بەرێدەكات و هەندێكجاریش ئاستی وەك پێویست نییە بەهۆی ئەو پێكانانەیە تووشی بووە.
وتیشی: بە بۆچوونی من، ئێمە یەكێكین لە باشترین یانەكانی ئەوروپا مان سیتیش بەهەمان شێوە، وە پیپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری پاڵەوانێتییەكەیە و زۆر شتی بۆ تۆپی پێ زیادكردووە و روبەڕوبوونەوەی وەك كابوس وایە.