لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی بی بی سی بەریتانی دوای بردنەوەكەی بەرامبەر چێڵسی لە پریمەر لیگدا، میكێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسناڵ ئاماژەی بەوەكرد، لە 60 خولەكی سەرەتادا تیپەكەی ئاستێكی باشی پێشكەشكردووە لە یارییەكەدا و ئەمەش هەموو ئەو شتەیەكە، كە دەیەوێت لە تیپەكەیدا بیبینێت.

ئارتێتا دەڵێت "دەبێت ئارسناڵ بین، خێرایی و كوالیتی و جوڵە لەگەڵ گۆڵی جوان، پەیوەندیمان لەگەڵ هاندەرەكانماندا كرد و كەشێكی نایابمان درووستكرد، هاندەرەكان بەشێوەیەكی باوەڕپێنەكراو پاڵپشتییان كردین لەو كارەی كە كردمان، ئێمەش ویستمان مافی خۆمان بەدەستبهێنین لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەكەدا".

ئارتێتا باسی لەوەشكرد، گابرێل ماگالایس بەهۆی پێكانەوە نەیتوانیوە لە یارییەكە بەردەوامبێت و ئاسودە نەبووە، لە بارەی گۆڵەكانی مارتن ئۆدیگاردیش دەڵێت "ئەم وەرزە 14 گۆڵی هەیە لە پریمەر لیگدا و بە كارامەییە سەركردایەتیەكەی یارمەتی تیپەكەمانی داوە، بەڕاستی من زۆر دڵخۆشم پێی".