
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكیدا پێش یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاماژەی بەوەكرد، پێكهاتەكەی سیمیۆنی لەم وەرزەدا گەشەی باشی كردووە، خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی باشە و یارییەكی قورس چاوەروانمان دەكات.
كارلۆ وتیشی مباپێ یاریزانێكی گرنگە، بۆ ئێمە بەڵام وەرزی رابردوو لەگەڵمان نەبوو، ئەنجامی باشیشمان بەدەستهێنا و ئامادەین بۆ یارییەكە.
لەهەمان كاتتدا راهێنەرە ئیتاڵییەكە وتی كاماڤینگا بەتەواوی ئامادەیە بۆ یاریكردن و لە پیكانەكەی چاكبووەتەوە، دڵخۆشین بەگەڕانەوەی.
ئەنچیلۆتی وتیشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر شایستەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو پیشكەشی كرد.
لەلایەكی دیكەوە دیگۆ سیمۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ ئاماژەی بەوەكرد، بۆ یاری ریاڵ مەدرید ئامادەین و یاریكردن بەرامبەر ئەو یانەیە بەردەوام قورسبووە، چونكە خاوەنی یاریزانی باش و راهێنەرێكی بە ئەزمونن.
سیمۆنی وتیشی راستە ئێمە تەنیا دوو رۆژمان هەبوو بۆ پشوودان، بەڵام ریاڵ مەدرید ماوەكەی زیاتربوو، ئەمە نابێت بكەینە بیانوو چونكە خشتەی یارییەكان بەمشێوازە دانراوە و دەبێت خۆمانی لەگەڵدا رابهێنین.
ئەوەی جێگەی سەرنجە راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە، وتی بەردەوام دەبین لە كاركردن و دەمەوێت سەرجەم یاریزانەكان لەگەڵ ستایلی یانەكەدا بگونجێنم و سات لە دوای سات ئاستی باشتر پێشكەش بكەن.