
پێش یاری دێربی مەدرید لە خولی ئیسپانیا، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەكی گرنگە و ئەتلەتیكۆ هەمیشە ركابەرێكی بەهێزیان بووە و هیوادارن بە ئامادەبوونی هاندەران بتوانن بردنەوە بەدەستبهێنن.
ئەنچیلۆتی وتی: رۆدیگێر كەمێك هەستی بە ئازار كردووە و بە تەنیا راهێنانەكانی ئەنجامداوە، بردنەوە لەو یارییەدا بە واتای یەكلاكردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا نییە بەڵام سێ خاڵی نایاب و گرنگ دەبێت، ئەوان خاوەنی راهێنەرێكی زیرەكن و بە باشی تیپەكەی رێكخستووە و سیمیۆنی یەكێكە لەو راهێنەرانەی كە رێزێكی زۆری دەگرم.
دەشڵێت، لە هێڵی بەرگری كێشەمان هەیە بەڵام كاتییە و بە زوویی چارەسەر دەبن، لەم جۆرە یاریانەدا یاریزانی بە ئەزمونی وەك مۆدریچ و كروس زۆرترین سوودیان دەبێت.
لە بەرامبەردا، دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید رایگەیاند، كارلۆ ئەنچیلۆتی سەختترین راهێەنەرە كە تا ئێستا ركابەری كردبێت لە یاریگادا چونكە بە ئاسانی كۆنترۆڵی ژووری جلگۆڕینی كردووە.
سیمیۆنی ئاماژەی بەوەدا كە بە دڵنیاییەوە بە ساتێكی باشدا تێدەپەڕن و هیوادارە بەردەوام بن لەسەر ئەو ئاستە بەرزەیان، دەبێت بە وریاییەوە بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری بكەن چونكە یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان و هەمیشە بۆ بردنەوە یاری دەكەن.