
رێژەن فوئاد پاڵەوانێكی كورد، خەڵكی سلێمانی و دانیشتووی فینلاندایە، توانی لەدوو ڕشتەی جیاوازی بۆدی بڵدینگ و كلاسیك فیزیك لە پاڵەوانێتی جیهانی ئێن پی سی (NPC) لەوڵاتی فینلاندا دوو جار پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت.
لە پاڵەوانێتییەكەدا لە ڕشتەی بۆدی بڵدینگ 18 یاریزان و لە كلاسیك فیزیك زیاتر لە 10 یاریزان لە 15 وڵاتی جیاواز تیایدا بەشدار بوون، بەڵام پاڵەوانە كوردەكە توانی كێبڕكێكە بە پلەی یەكەم لە سودی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
لای خۆشییەوە رێژەن فوئاد لە لێدوانێكیدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی: زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەی ئەو دوو دەستكەوتە گرنگە و هەوڵی زۆرمداوە تا بەدەستیبهێنم.
وتیشی: گەورەترین دەستكەوتبوو بۆمن چونكە تاكە ڕێگەیە كە بتوانم بەهۆیەوە بگەم بە پاڵەوانێتی ئارنۆڵد كلاسیك و مستەر ئۆڵۆمپیا.
رێژەن دوو جار یەكەمی عێراق بووە، ئەمە جگە لەوەی دوو جاری دیكە توانیویەتی لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا پلەكانی چوارەم و پێنجەم بەدەستبهێنێت.