لە یارییەكانی پلەی ئۆفی جامی ئەمریكا ئینتەر میامی میوانداری ئەتڵانتا یونایتدی كرد.

لە گێمی یەكەمدا هەردوولا بە بەهێزی دەستیان بەیارییەكە كردوو لە خولەكی 17 ماتیاس رۆخاس گۆڵی یەكەمی خاوەن ماڵی تۆماركرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەكوو خولەكی 19 كاتێك جەمال تیارێ گۆڵی یەكسانبوونی تیپی میوانی تۆماركرد.

لەهەمان كاتدا و لە خولەكی 21 هەمان یاریزان واتە تیارێ گۆڵی دووەمی ئەتڵانتای تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بەم ئەنجام و بە دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێك گێمی یەكەم كۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا هاوڕێكانی میسی بە ئومێدی یەكسانكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە هاتنە نێو یاریگاوە.

لە خولەكی 65 ئەفسانی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی گۆڵی یەكسانبوونی یانەكەی تۆماركردوو یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.

یاری بەردەوامبوو كاتێك لە خولەكی 76 بارتۆس سلێش گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی ئەتڵانتا یونایتدی تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بەم ئەنجامە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دووگۆڵ، لەبەرژەوەندی یونایتد كۆتایی هات و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئەمریكا و ئینتەر میامیش ماڵئاوایی كرد.